٣ شوبات ٢٠٢٠ - ٠٩:٥٢
سێ ملیۆن دۆلار خەرجی لێپرسینەوەیە لە دۆناڵد ترەمپ

بە گوێرەی راپۆرتێکی دامەزراوەی "Heritage"ی ئەمریکی، خەرجی لێپرسینەوە لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە لە مانگی کانونی یەکەم لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران دەستیپێکردوە سێ ملیۆن دۆلار بوە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی راپۆرتی دامەزراوەکە، خەرجی ئەو پارەیە بەشێکی بۆ ئەو 106 کارمەندە بوە کە لە کۆنگرێس و لە لیژنەی هەواڵگری سەرپەرشیاری کۆبونەوەکانیان کردوە، هەروەها بەشێکی دیکەی ئەو پارەیە بۆ لیژنەی دادوەری تەرخانکراوە کە سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکانیان کردوە.

ئەوەش هاتوە، بەشێکی دیکەی ئەو سێ ملیۆن دۆلارە تەرخانکراوە بۆ دابینکردنی ئەو شەش پارێزەرەی لە دانیشتنەکاندا لە ئەنجومەنی نوێنەران گوێبیستی بەڵگەکان و ئەو کەسانە بون وەکو شاهێدحاڵ وەرگیراون.

بڕیارە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا پرۆسەی لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆتایی پێبهێنێت  و رۆژی چوارشەممە دەنگدانی کۆتایی لەسەر بابەتەکە بدات.

..........
340